ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی پله‌یه‌كی كوردستان راگه‌یاندرا

ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی پله‌یه‌كی كوردستان راگه‌یاندرا

زاری كرمانجی - یاریزانێكی شه‌قڵاوه‌ به‌هۆی ئازاری ئه‌ژنۆی كه‌وتووه‌ و یاریزانێكی كۆیه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ستێته‌وه‌.  فۆتۆ: ئاراس بارتێزیاریزانێكی شه‌قڵاوه‌ به‌هۆی ئازاری ئه‌ژنۆی كه‌وتووه‌ و یاریزانێكی كۆیه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ستێته‌وه‌. فۆتۆ: ئاراس بارتێزکوردستان یانه‌ی كۆیه‌ یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ یانه‌ی سه‌یدسادق 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ دوایین گه‌ڕی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه‌ و راهێنه‌ر و یاریزانێكی یانه‌ی كۆیه‌ش سزا دران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 6 ئاداری 2021 فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی بڕیار و سزایه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌ باره‌ی یارییه‌كانی دوایین گه‌ڕی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كه‌ له‌ نێوان (سه‌یدسادق و شه‌قڵاوه‌) و (كۆیه‌ و ئاڵتون كۆپری) به‌ڕێوه‌چوون.

١ - دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ھەردوو یاری قۆناغی کۆتایی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە (یەک) بڕیاردرا:

أ- ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بۆ بانگھێشتکردنی سەرۆکی یانەکانی (سەیدسادق، شەقڵاوە، ئاڵتون کۆپری و کۆیە) سەبارەت بە ڕووداوەکانی ھەردوو یاری قۆناغی کۆتایی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە (یەک) .

ب- ھەڵپەساردنی ئەرکی سەرپەرشتیارانی یانەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە ( یەک ) تا کاتێکی نادیار .

ج -

١- سزادانی سەرۆکی یانەی وەرزشی شەقڵاوە بە بڕی ( 1،000000 ) یەک ملیۆن دینار  ، بەھۆی ئەم ھەڵسوکەوتەی لە دوای یاری نێوان ( سەیدسادق و شەقڵاوە ) ئەنجامیدا .

٢-  ئاراستەکردنی داوای لێبووردن بۆ دانیشتووانی شاری کۆیە و جەماوەری یانەی کۆیە ، بەفەرمی و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .

‌و - ڕاگرتنی یاریزان ( ڕەوا عەبدولڕەزاق ) یاریزانی یانەی وەرزشی کۆیە ، تاوەکو کۆتایی وەرزی 2022 .

ھ - ڕاگرتنی (ڕووداو جەمال) ڕاھێنەری یانەی کۆیە ، بۆماوەی یەک ساڵ و ھەروەھا سزای دارایی بە بڕی (2،000000) دوو ملیۆن دینار .

و - بانگھێشتی (ڕەمزی ساڵح) ڕاھێنەری یانەی سەیدسادق دەکەین بۆ کۆبونەوەی داھاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کە بۆ جاری دووەمە بانگھێشت دەکرێت، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی توندترین سزا دەدرێت .

ز - سەبارەت بە دوا قۆناغی خولی پلە (یەک) لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .

٢ - بانگھێشتی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لە خولی نایاب بۆ ئاستی لاوان دەکەین لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/5/8  کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان .

٣ - بانگھێشتی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لە جامی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاستی لاوان دەکەین لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/5/8  کاتژمێر 2:00 ی دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن ، بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان .

٤ - ڕاسپاردنی بەڕێزان (عەدنان عەبدولڕەحمان و نەوزاد ساڵح) ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ پشکنینی یاریگاکانی شاری کەرکوک سەبارەت بە شیاوی بۆ یاریکردن .

٥ - ئەرکی پاراستن و پاسەوانی تیپی میوان لە ئەستۆی تیپی میواندارە .

زۆرترین بینراو