دوای جەژن سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران دەستبەکاردەبێت

دوای جەژن سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران دەستبەکاردەبێت

زاری کرمانجی - سۆران 
ئەمڕۆ شەممە مەڕاسیمێکی رێزلێنان بۆ د. موسلح مستەفا، سەرۆکی زانکۆی سۆران رێکدەخرێت و دوای جەژنیش سەرۆکی تازەی زانکۆی سۆران دەستبەکاردەبێت.
د. موسلح مستەفا سەرۆکی زانکۆی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە زانکۆی سۆران مەڕاسیمێکی رێزلێنانیان بۆمن رێکخستووە، ئەوەی ئەمڕۆ رێزلێنانە نەک ماڵئاوایکردن، چونکە لە دوای جەژن سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران دەستبەکاردەبێت و ئێستا لە بەرپشووی جەژن و نەبوونی دەوام کارەکان ئەنجام نادرێن.
 سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ زاری کرمانجی پشتڕاستی ئەو هەواڵەی کردووە کەوا فەرمانی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران لە دوای پشووەکانی جەژن دەردەچێت.
بەپێی زانیارییەکان د. شێروان شەریف، راگری فاکاڵتی ئەندازیاری زانکۆی سۆران دەبێتە سەرۆکی زانکۆی سۆران لە شوێنی د. موسلح مستەفا.

زۆرترین بینراو