دوو ووتەی پڕواتای قایمقامی قەزای سۆران

حه‌سه‌ن هاشم باڵەكی
مامۆستاو چالاكوانی مەدەنی
ئەندازیار (هەڵگۆرد شێخ نەجیب) قایمقامی قەزای سۆران، بەرپرسێکی دڵسۆز و خەمخۆر بۆ قەزای سۆران، ئامانج و بەرنامە و پلانی تایبەتی هەیە تا قەزای سۆران بگەیەنێتە ئاستێکی زۆر باش و پێشکەوتوو لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان، کە کار و چاڵاکیەکانی گەواهیدەریی ئەم ڕاستیەن و هاوڵاتیانی قەزای سۆران ئومێدی زۆریان لەسەری هەڵچنیوە.

۱/  ژینگە دۆستان دوای چاندنی دارەکان ساڵێک دواتر سەردانی دارەکە بکەن ئینجا داری نوێ بچێنن.
۲/ زۆر فەرمانبەری حکومی هەیە لە دەوامی ڕەسمی هیچ چالاک(ئەکتیڤ) نیە بەڵام دوای دەوام لە ئۆفیس یان سەنتەرەکەی زۆر چاڵاک (ئەکتیڤە).

ئەم ووتانەی بەڕێز (هەڵگۆرد شێخ نجیب) قایمقامی قەزای سۆران لە چاڵاکیەکی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەڕگە بۆ کاری مرۆیی بوون، بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی زۆری بەرپرسی حکومی و حیزبی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەم وتانەی بەگوێی ئامادەبووان چرپاند.

هاوپێچ لەگەل ووتەکانی بەڕێز مهندیس هەلگۆرد، بەڕاستی دەبینین لە ساڵانی (۲۰۱۰) بەرەو سەرەوە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری دار و درەخت لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەناو سەنتەری قەزای سۆران دەچێندرێت، بەڵام ساڵ بە ساڵ ڕێژەی سەوزایی لەجیاتی ئەوەی زیاد بکات هەر ڕوو لە کەمبوونە، ئەمەش پێمان دەلێت کە دارچاندن لە سۆران لەجیاتی سەوزکردنی شار بەلکو تەنیا وێنەگرتنێکی کاتیە و دارەکانیش وشک دەبن و وێنەکانیش دەمێننەوە، بۆیە دەبێت ئیدارەی سۆران سنوورێک بۆ ئەم وێنەگرتنە بێ سوودە دابنێت.

هەروەها ئێمە دەبینین مامۆستا یان ئەندازیار یان دکتۆر یان دادوەر و پاڕێزەر و هتد... کە فەرمانبەری حکومەتن و ڕۆژانە دەوام دەکەن لەکاتی دەوامی ئاسایی و حکومی خۆیان هەوڵدەدەن بەشێوەیەکی زۆر سادە خەڵکی بەڕێ بکەن و زۆرجار دەگاتە ئاستی پشتگوێخستن، ئامانج لەم کارەیان ئەوەیە کە کاتێک دەوامی خۆیان بەکۆتا دێت لە سەنتەرەکەیان یان شوێنە ئەهلیەکەیان زۆر بە جوانی و بەڕێکی و بە خزمەتێکی زۆر و ڕێزێکی زۆرەوە لەخزمەت هاوڵاتیانن، ئەمەش وای کردووە خەڵکی زیاتر متمانە بە سەنتەر و شوێنە ئەهلیەکان بکەن وەک لەجیاتی فەرمانگە حکومیەکان، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی فێل و لەخشتەبردن و خۆلکردنە چاوی خەڵکی، پێویستە سنورێک دابنرێت بۆ ئەمانە و پاداشت و سزا لە دەوامی حکومی پەیرەو بکرێت.



زۆرترین بینراو