دۆزینەوەی ئاسودەی ڕاستەقینە 

تارا ئەمین سەپان 

ئێمە بۆ ناتوانین خۆمان دڵ خۆش بکەین دڵ خۆشیەکی ڕاستەقینەی شاراوەی ناودڵ ؟
ئایا نازانین و لەنەزانینمانە چۆن دڵ خۆش دەبین ؟
ئایا بەکارێکی گرنگ و بەنرخی نازانین ؟
ئایا هۆکارو ڕێگری هەیە بۆ بەدەست هێنانی ؟
ئەمانەو زۆر پرسیاری تر کە لە ناخماندا گوزەر دەکات ،
هەرتاکێک لە ئێمە پێویستی بەدڵ خۆشی هەیەو ئەوە مافێکە کە نابێت دەست بەرداری بین دڵ خۆشیەک کە لەناخەوە سارێژی بێتاقەتی و هیلاکیمان بکات دڵ خۆشیەک بەڕاستی لەناخەوە ئاسودەمان کات !!
هەریەک لە ئێمە ڕۆژانە چەندین کارو فشاری دەرونی و بەرپرسیارەتی لەسەرمان کەڵەکە دەبێت دوای ئەم هەموو هیلاکیەی ڕۆژانە شەو دێت بۆ ئیسراحەت کردن خەوتن بەڵام ئەم ئیسراحەتە تەنها پەیوەستە بەجەستەوە ئارامی و دڵ خۆشی دەرونیمان پێ نابەخشێت قەلەقی و بێتاقەتی بەخەو ناڕوات بەڵکو چەند کات ژمێرێ دورت دەخاتەوە ،
ئێمە دەبێت ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بەتاڵ کەینەوە وەلەخەم و فشاری دەرونی هیلاکی ناخمان بۆ ئەوەی بتوانین بەڕاستی دڵ خۆش بین و  بەردەوام بین بەهێز بین بێ هێزی ڕونەکات لێمان ....
زۆر شت هەیە دەتوانین ئەنجامی بەین بێ ئەوەی هەوڵی زۆری بوێ یاخود مادەی بوێ یان لەبەر چەند هۆیەکی تر نەتوانین بیکەین بەپێچەوانەوە بمانەوێت زۆر بەئاسانی دەتوانین ئەنجامی بەین ئەگەر بەڕاستی و دروستی درکی پێ بکەین  وەبەنرخی بزانین بە پێچەوانەوە زۆر ئاسانیشە وە هەریەک لەئێمە دەتوانین تەنانەت ئەگەر لەهەر ئاستێکی کۆمەڵایەتی و مادیا بین .....
ئێمەی مرۆڤ بەهەردو ڕەگەزەوە پێویستیمان بەساتێ تەنیایی هەیە لەگەڵ دەرون و خودی خۆمان بدوێین ئەم ساتە تەنیاییە نابێت یەک شێوازو لە یەک قاڵبدا خوی پێوە بگرین چونکە ئەو ئەنجامەی نابێت کە دەمانەوێت دەبێت هەوڵ بدەین ئەوساتە هەرجارەو شوێنێک کەشێکی جیاواز هەڵ بژێرین تا تێیدا بەسەری بەرین بۆئەوەی زۆرترین سودی ببێت وەجیاواز بێت بەلامانەوە ،
هەموو ژن و پیاوێک پێویستیان بەچەند ساتێک دورکەوتنەوەیە لەمناڵەکانیان لەخێزانەکانیان بۆئەوەی چەند ساتێک تەرخان بکەن بۆیەکتری دوور لە هەموشت و ڕۆتینی ڕۆژانەیان بۆ ئەوەی لەو چەند ساتەدا بتوانن دڵی یەکتری بکەنەوە تێبگەن وەگۆڕانی بیرو بۆچون و کێشەی یەکتری بەدڵێکی فراوانەوە هەوڵ بدەن بەسادەترین شێوەو بەخۆشەویستیەکی گەورە وەخۆخستنە شوێنی یەکتری لەیەکتری نزیک بنەوە بەنوێ کردنەوەی هەست و سۆزیان هەستەکانی یەکتری تاوتوێ بکەن بەم کارە دوو مرۆڤی جیاواز دەبینی لەدوای ئەوساتە کە تەرخانیان کردوە بۆیەکتری هەستێک دروست دەبێت کە خۆت بەکەسێکی بەنرخ دەزانی لەژیانی بەرامبەرت وەکەسێک هەیە بەدڵ ئیهتیمامی پێداوی ،
ئێمە دەبێت ڕۆژێک دابنێین تایبەت بەخێزانەکانمان لەوڕۆژەدا لەڕۆتینی ناو ماڵ و خێزان و ئیش و کاری بەردەواممان وە عادەتی ڕۆژانەو بەرپرسیارەتی بچینە دەرەوە ئەوڕۆژە جیاواز بەسەر بەرین وەهەموان هەوڵی دڵ خۆش کردنی یەکتر بدەین ،
یاخود دەتوانین هاوڕێیەکی بەنرخت جێی متمانەت بێ چەند ساتێکی لەگەڵ بەسەر بەری بتوانن دڵی یەکتر بکەنەوە هەڵگری بێتاقەتی و قەلەقی یەکتر بن ،
ئەمانەو زۆر شتی تری ئاسان کەهیچی تێناچێت بێجگە لە بیرکردنەوەیەکی ڕاست و دروست نەبێت .،
بەڵام بەداخەوە !!!!
ئەوەی بیری لێناکەینەوە دڵ و دەرون و ناخمانە ئەم شتانە بەشتێکی بەنرخ و پێویستی و زەروری نازانین بە شتێکی زیادەی دەزانین کە بەڕاستی ئەم شتانە دەبێت بناغەیەکی بەهێز بۆ کەسێکی دڵ خۆش و ئاسودە پڕ لەهەست و سۆز بەڵام بەپێچەوانەوە درک بەوە ناکەین کە چەندە کەسێکی بەهێز بین لێهاتو بین سەرکەوتوبین بەڵام نەتوانین لەناخەوە خۆمان دڵ خۆش کەین بێگومان کەسێک دەبین هیلاک و بێ هیواو بێزارو بێتاقەت بە ئاسانی لەڕوخسارماندا ڕەنگ دەداتەوەو دەردەکەویت وە کەسێک نابین سودمان ببێ بۆ چواردەورمان وە بۆ خۆشمان و خێزانەکانیشمان بەردەوام لە قەلەقیو بێتاقەتی دا دەژین ،
خۆشی ژیان بەس پێویستی و ئیش و پارەو خێزان خزمەت نیە ئەمانە ڕاستە بەشێکی گەورەی ژیانمانن وە بێ بونیان ژیان ناڕوات وە زەروریە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمانە بەتەنها دڵ خۆشمان ناکەن ئەگەر نەتوانین لەدڵەوە خۆش بەختی دروست بکەین هەر دەبێتە کار بەڕێکردن و تەواو ،
هیوام وایە هەریەک لەئێمە ساتێک بۆ خۆمان دروست بکەین وە بۆ بەرامبەرەکانیشمان وە بەزۆری نەزانین وە پەراوێزیان نەخەین.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو