دیانا: تەقینی تانكەرێكی گاز سێ‌ كەسی بەسەختی زامدار كرد

دیانا: تەقینی تانكەرێكی گاز سێ‌ كەسی بەسەختی زامدار كرد

زاری كرمانجی-دیانا: 
ئیوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دوكانی پیشەوەرێكی ناحیەی دیانا، لەكاتی لەحیم كردنی تانكەرێكی گازی ئۆتۆمبێل تەقیەوە، بەهۆیەوە سێ‌ كەس بەناوەكانی "وەستا مەجید، كامەران رەشید، عومەر عیسا" بەسەختی زامدار بوون و گەیاندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران".
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، بەهۆی سەختی رەوانەی نەخۆشخانەی ئمێرجنسی هەولێر كراون.

زۆرترین بینراو