دیمبلی ناپاكی لە بەرشەلۆنە دەكات

دیمبلی ناپاكی لە بەرشەلۆنە دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: عوسمان دیمبلی یاریزانی فەڕەنسی بەرشەلۆنە بەهۆی دواخستنی بە ئەنقەستی تازەنەكردنەوەی گرێبەستەكەی ترس و دڵەڕاوكێی بۆ بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە درووست كردوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، دیمبلی نایەوێ گرێبەستەكەی كە هاوینی داهاتوو كۆتایی پێ دێت تازە بكاتەوە، لەبەر ئەوەی یاریزانەكە بەڵێنی دیكەوە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی پەیوەندی بەیانەیەكی دیكە بكات, بەمەبەستی ئەوەی مووچەی زیاتر لە بەرشەلۆنە وەربگرێت و پاداشتێكی داراییش بە بۆنەی هاتنی بەخۆڕایی بۆ یانەكە وەربگرێت، ئەو بابەتەش بەرپرسانی بەرشەیان نیگەران كردوەو پێیان وایە دیمبلی دەیەوێ ناپاكی بكات و هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی كامپ نو جێبهێڵێت.
جێی ئاماژە پێكردنە، بەرشەلۆنە زیاتر لە 140 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی دیمبلی لە بڕوسیا دۆرتمۆندەوە سەرفكردوەو ئێستاش نایەوێت یاریزانەكە بەخۆڕایی بڕوات.

زۆرترین بینراو