دیواری میهرەبانی جل و بەرگی زستانەی گەیاندە میوانەکانی رۆژئاوا لە سۆران

دیواری میهرەبانی جل و بەرگی زستانەی گەیاندە میوانەکانی رۆژئاوا لە سۆران

زاری کرمانجی-رواندز :

سەرپەرشتیارانی دیواری میهرەبانی لە رواندز، کۆمەڵێک جل و بەرگی زستانەیان بەسەر میوانەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی شەهیدانی ئازادی سۆران دابەشکرد.
مەولان ئەحمەد، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی دیوارەکە بە زاری کرمانجی راگەیاند " دیواری میهرەبانی وەک ئەرکێکی زستانەی خۆی، هەڵدەستێ بە گەیاندن و دابەشکردنی جل و بەرگی زستانە بەسەر میوانەکانی نێو کەمپەکانی حامیەیی رواندز و شەهیدانی ئازادی سۆران، لە هەنگاوی یەکەم، کۆمەڵێک جل و بەرگی زستانەمان گەیاندە میوانەکانی شاری کۆبانی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی شەهیدانی ئازادی سۆران، چەند رۆژێکی تریش بەهەمان شێوە جل و بەرگ دەگەیننە میوانەکانی کەمپی حامیەی رواندز".
سەرپەرشتیارەکەی دیواری میهرەبانی، لە رێگەی زاری کرمانجی یەوە داوایەک ئاراستەی خێرخوازانی ئیدارەی سۆران دەکات و دەڵێ "پێویستە لە وەرزی زستاندا، بەهەموو لایەک ئاگامان لە میوانەکانی نێو کەمپەکانی سۆران و رواندز بێ و هاوکاری زیاتریان بکەین تاکو گیانیان لە وەرزی زستان پارێزراو بێ.

زۆرترین بینراو