د. بەشیر حەداد داوای چارەسەركردنی كێشەی 30 هاووڵاتی دەكات

د. بەشیر حەداد داوای چارەسەركردنی كێشەی 30 هاووڵاتی دەكات

زاری كرمانجی - د.بەشیر حەداد، پەیوەندی بە باڵیۆزی میسر لە بەغدا دەکات و داوای چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ٣٠ھاونیشتمانییە کوردە دەکات کە لە میسر دەستبەسەر کراون
    
دوای ئەوەی نزیکەی ٣٠ هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی گەشتیاری چوو بوونە وڵاتی میسر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کران، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پەیوەندی بە باڵیۆزی میسر لە عێراق و کونسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستانەوە کرد و داوای ئازادکردن و گەڕاندنەوەی ئەو ھاونیشتمانیانەی لێ کردن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە ھەرچی زووە ئەو ھاونیشتمانیانە ئازاد بکرێن و تەواوی بەڵگەنامەکانیان پێ بدرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
  باڵێۆزی میسر لە بەغدا و کونسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستان، بەڵێنیان داوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە بکەن و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو ھاووڵاتیانە به زوترین كات بگەڕێننەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢١

زۆرترین بینراو