راپۆرتی رەوشی مافی مرۆڤ بۆساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە 

راپۆرتی رەوشی مافی مرۆڤ بۆساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە 

زاری کرمانجی - هەولێر:
تاڤگە عومەررەشید، بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و مافی مرۆڤ، لەدەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ زاری کرمانجی گووتی:  ڕاپۆرتی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 لە لایەن دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە بڵاوکرایەوە،کەچەندین تەوەری گرنگی لەخۆ گرتووە، بەتایبەتیش ئەو پێشێلکاری و سەرپێچیانەی مافی مرۆڤ کەبەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید -19 رووبەڕووی هاووڵاتییان بووەوە، جگە لەوەی کە کۆمەڵێک ڕاسپاردەو پێشنیاری گونجاوی بۆ دەسەڵاتە جیاوازەکانی هەرێم لە خۆ گرتووە، تەڤگە عومەر گووتیشی: بەهیواین کە کاری پێویستی لەسەر بکرێت.
بەپێویستی دەزانم سوپاسی ماندوبوونی فەرمانبەرانی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ بکەین کە ساڵانە ماندونەناسانە ئەم ئەرکە لە ئەستۆ دەگرن سەرەڕای ئاستەنگەکانی کارکردن.

زۆرترین بینراو