رووداوەكانی هاتووچۆ لە بەرزبوونەوەدان

رووداوەكانی هاتووچۆ لە بەرزبوونەوەدان

زاری كرمانجی-سۆران:
بەداخەوە ساڵانە لەمانگی رەمەزانی پیرۆز، رووداو و قوربانیانی هاتووچۆ بەرزدەبێتەوە، كە تەنیا لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان، لە كۆی هەشت رووداودا 17قوربانی لێکەوتۆتەوەو زامداربوونەو پێنج كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەداخەوە ئەمە زەنگێکی مەترسی دارە بۆ هەرێمی کوردستان و دەبێت چاوەڕێی کارەساتی گەورەتر و قوربانی زیاتر بین، بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شوفێران بە رینمای و یاسایەکانی هاتووچۆ، لەلایەكی دیكەوە هۆکاری خراپی رێگاوبانەکانیش هۆکارێکی ترە.

تەها مه‌هدی / سەرۆکی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری هاتووچۆ لە کوردستان
                                     

زۆرترین بینراو