رێكخراوی وار بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە چەند چاڵاكییەك ئەنجام دەدات

رێكخراوی وار بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە چەند چاڵاكییەك ئەنجام دەدات

زاری كرمانجی-سۆران:
بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە ولە ژێر دروشمی (دووبارە گەشەپێدان، دووبارە دروست كردن، دووبارە گەرانەوەی سیستمی ژینگەیی)، رێكخراوی وار چەند چالاكیەك بەرێوەدەبات، لە كاتژمێر 5ـی ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 6/6/2021 لە پاركی گوڵان...

چاڵاكی یەكەم: ڕاگەیاندنی ناوەڕۆكی پرۆژەیەكی ژینگەیی بۆ بەشی تۆمار وساڵیانەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران و پێشكەشكردنیان.

چاڵاكی دووەم: ئەنجامدانی گفتوگۆی كراوە لە ژێر ناوی (پلانی زیاتركردنی ڕێژەی سەوزایی شاری سۆران) بە بەشداری قائیمقام و سەرۆكی شارەوانی وبەرێوبەری پاركەكان لە شاری سۆران.

چاڵاكی سێیەم: كردنەوەی پێشانگایەكی هونەری و شێوەكاری لەبارەی (دووبارە بەكارهێنانەوەی ماددە ڕەقەكان) لە لایەن مامۆستا كاژین غازی.

هەژار ماهیر ئێدلبی
بەرپرسی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە

زۆرترین بینراو