رێژەی پێشێلكاری لە ئاست رۆژنامەنووسان بۆ نیوە دابەزیوە

رێژەی پێشێلكاری لە ئاست رۆژنامەنووسان بۆ نیوە دابەزیوە

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان لە رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندندا راپۆرتی چوار مانگی رابردووی پێشێلکارییەکانی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێشێلکارییەکان کەمیان کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرنووسەی پێشووی یەکەم رۆژنامەی ئەهلی لە کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ دەنگی ئەمەریکا, دەڵێت" ئەمڕۆ یه‌کێکه‌ له‌ره‌شترین رۆژه‌کانی ئازادی راده‌ربڕین له‌ کوردستان بەڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ قۆناغێکی راگوزه‌ره‌ و تاسەر وانابێت". 

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلكارییەكان لە بەرواری 1/1/2021 تا 30/4/2021 لە هەرێمی كوردستان  بەم شێوەیەیە:
 
49 پیشێلكاری بەرامبەر بە 36 رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە.
 
جۆری پێشێلكارییەكان:

رێگری لە روماڵكردن: 23  
هێرش و  هەڕەشە و سوكایەتی:  15
زەوتكردنی كەل و پەلی رۆژنامەوانی:  6
دەستبەسەركردن بە بێ بڕیاری دادگا:  5
 
 
ئەمە لە كاتێكدا لە چوار مانگی ساڵی 2020 دا 88 گەیسی سكاڵای رۆژنامەنوس و كەناڵ سكڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆمار كرابوو كە زۆبەی پێشێلكارییەكان دەسگیكردن و هەرەشەكردن و رێگری بووە .

بەمەش پێشێلكارییەكان نیو هێندە كەمیان كردوە.
 
ئێمە ئەم ئامارانە دەخەیەنە بەردەم رای گشتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە هیوای ئەوەی دیاردەی پێیشێلكاری و رێزنەگرتن لە یاسای  رۆژنامەگەری كۆتایی پێبێت و لانی كەم مانگەكانی داهاتوو شانازی بەوەوە بكەین كە هیچ رۆژنامەنوسێك بە هۆی كارەكەیەوە یان بە هۆی رەخنەگرتن لە زینداندا نییە. 

زۆرترین بینراو