زیبا تەها: رێکخراوەکانی تایبەت بە ئافرەتان کاریان هۆشیاری کۆمەڵگەیە نەک توندووتیژی

زیبا تەها: رێکخراوەکانی تایبەت بە ئافرەتان کاریان هۆشیاری کۆمەڵگەیە نەک توندووتیژی

محەمەد ئامۆکەیی _ زاری کرمانجی: زیبا تەها، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لەدیدارێکی رادیۆی زاری کرمانجی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە هەندێ خەڵک رێکخراوەکانی تایبەت بە ئافرەتان تاوان بار دەکەن بەوەی کە هۆکارێکن بۆ ئەو توندووتیژیانەی بەرامبەر مێینە دەکرێت و رایدەگێنێت" گومانی تێدا نیە ئەو رێکخراوانە کە ئەرکیان ھۆشیاری ئافرەتانە و ئاگادار و زانیارییان پێ دەبەخشێت لەسەر ئەرک وماف و تەواوی ئەو توندووتیژیانە کە بەرامبەر دەکرێت و چۆنیەتی روبەروو بوونەوەیان لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر جا چ ھاوسەربێت برا بێت باوک بێت ھەندێکجاریش کوڕیش، بۆیە لە کاتی ھۆشیاربوونی ئافرەت و بێ دەنگ نەبوون ودەنگ ھەڵبڕینی ئافرەت بەرامبەر ھەر ناحەقیەک ئەوا وا لای رەگەزی بەرامبەر دروست دەبێت کە ئەو رێکخراوانە ھۆکاری توندووتیژین ئەمەش شتێکی ئاساییە."
زیبا تەها، ئەوەشی گووت"دەکرێت ئەو رێکخراوانە پەیام و مەھامی خۆیان گەیەنەرتر و روونتر لە کۆمەڵگە بڵاو بکەنەوە و زیاتر لە ناو جەماوەر بن بۆ پێدانی پەیامی خۆیان، ھەروەھا دەتوانرێت لەو سمینار و کۆنفرانسات و میتینگ و ئێڤێنتانەی کە ئەنجام دەدەن تەنھا بۆ ئافرەت نەبێت و رەگەزی بەرامبەریش بتوانێت بەشدار بکەن،  ھەم ھۆشیار بکرێنەوە ئەوانیش ھەم تێگەیشتنێک ھەبێت بۆ ئەم بابەتە.

زۆرترین بینراو