ستانداردی ئەخلاقی

جوان عومەر

ئامانجی مرۆیی ستانداردێكی ئەخلاقییە،


هەبونی ئێتیك پاشان مۆڕاڵ


دەمەوێ بڵێم نێوەندی ناوەز ( عەقڵ ) پێمان دەڵێت تۆ ئەبێ چی بكەی .


سەرەتا ئێتیك ئەمانگەیەنێت بە هەڵبژاردە ئەو هەڵبژادەیەی لەو ئامانجە مۆرۆییەی كە هەتە و  دەتەوێ ئەنجامی بدەیت ، ئایا خراپە یان باشە !خۆ ئەگەر باشە بۆ باشە وە ئەگەر خراپە بۆ خراپە ، گفتووگۆ لەگەڵ خۆكردن و بەكارهێنانی ناوەز (عەقڵ)  دەمان گەیەنێت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی دروست .
كاتێ كە دەعەش كەنیزەكبردن هەڵدەبژێرێت لە ڕوی مۆڕاڵییەوە بێ ئێتیكە،  بۆ ؟ لەبەر ئەوەی دەعەشێك بۆ گەشتن بەرژەوەندیەك كە تەنها پەیوەست بە خودی خۆیەتی وە تەواویش دڵنیایە كە كارێكی نا پەسەندە،  واتا لێرەدا ئێتیك بونی نەبوو ، ئەگەر ئەم كارەی دەعەش دەیكات ئێتیكی لەگەڵبوایە هەرگیز نەیدەكرد ، لێرەدا ئێتیك ڕێگە نیشاندەرە .
ئەگەر وا بیر بكەینەوە و بڵێین هیچ مرۆڤێك ڕازی نییە كچكەی ببێتە كەنیزەك واتا چۆن بۆ كچەكەی ئەو ڕەوا نییە ئاواش بۆ كچی كەسێكیتر ڕەوا نییە ببێتە كەنیزەك ئەگەر خوداش ڕێگەی پێدابێت واتا دەعەشێك بەبێ ئێتیك مۆڕاڵی خۆی خستۆتە بەر پرسیار ، لێرەدا پێویستە بڵێین لە ڕوی مۆڕاڵییەوە ئەو ئامانجە مرۆییەی دەعەش لەلای خودی خۆشی بێ بەهایە ،
هەڵبژاردەی ئامانجی مرۆیی لە پێناو گەشەی كۆمەڵگە بە هەبوونی ئێتیك و مۆڕاڵ لەلای خودی مرۆڤ خۆی دروست دەكرێت بە هۆكاری لۆژیك یان لۆژیك داتاشی ، دەتوانین بڵێین هەڵبژاردەی ئامانجی مرۆیی هەرمرۆڤێكی تێكدەر بە لۆژیك داتاشی خودی خۆی مۆڕاڵییە ، بەڵام بە هۆكاری لۆژیك نا لۆژیكە دەچێتە دەروازەی نا ئەخلاقی .
ئێمە مرۆڤین و خاوەنی عەقڵێكی جیاوازین  لە گەشەكردندا ، ئەمەش وادەكات جیامان دەكاتەوە لە ئەقڵی گیانلەبەرانی وەك ئاژەڵ كە توانای بیركردنەوەی دور مەودایان نییە ، لە نێوەندی ناوەزی مرۆڤدا ئیرەیی ئیرادی و لائیرادی هەیە ئەمەش لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكیتر ڕێژەكەی دەگۆڕێت ، هەریەك لە مرۆڤەكان خواستی باشتربونی هەیە كاتێ كە نەگات بەو باشتربونە هەوڵ دەدات خراپبێت تا باشترەكە لە ناوبەریت و خۆی لەو باشتر دەركەوێت ، لێرەدا پێكدادانەكان دەست پێدەكات . مرۆڤێكی خراپەكار و مرۆڤێكی سالم هەیە خۆ ئەگەر خراپەكارەكە سەركەوێت ئەوا مێگەل دوای دەكەوێت و ئەو بە ئەرگومێنتی خۆی چاكە خواز دەردەكەوێت . هەربۆیە پێویسە توێژینەوە لە بابەتەكان بكرێت و بەبی ئێتیك پراكتیزەی مۆڕاڵ نەكریت . گەر ووردبینەوە بۆمان دەردەكەوێت ئامانجی مرۆرۆیی لەلای خراپەكار كەمترە وەك لەلای مرۆڤێكی واعی.

زۆرترین بینراو