سروە جەباری: دۆخی تووشبوانی تالاسیمیا زۆر خراپە

سروە جەباری: دۆخی تووشبوانی تالاسیمیا زۆر خراپە

 

"لەماوەی یەک ساڵ 30 توشبوو تۆمارکراوە"

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: لەدیدارێکی زاری کرمانجی سروە عەلی جەباری، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر، باس لە ژمارەی تووشبووان و بەرزبونەوەی نەخۆشیەکەو چەند پرسێکی تر دەکات و رایدەگێنت" زیاتر لە 1150 تووشبووی تالاسیمیا  لە سنووری هەولێر و دەوروبەر هەیە بەئاوارەکانیشەوە، وەکۆی گشتی لەکوردستان زیاتر 3500 تووشبوە."
لەبارەی بەرزبونەوەی رێژەی تووشبون و ئاستی هۆشیاری تاک و کۆمەڵگە سەبارەت بە نەخۆشیەکە، سروە عەلی، گووتی" ئامارەکان ئەوەمان پێدەڵێن تەنها لە ساڵی 2020 دا 30 تووشبوی نوئ تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا هیچ تووشبویەکیش رەوانەی دەرەوەی ووڵات نەکراوە بۆ چارەسەری چاندنی مۆخی ئێسک."

بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر، ئەوەشی گووت" هیوادارم حکومەت بەرنامەو پلانی جدی هەبێت و داواکارم لە مامۆستایانی ئاینی و زانکۆ و پەیمانگاکان هۆشیاری زیاتر بدەن لەبارەی نەخۆشیە بۆ ماوەیەکان بەتایبەت ( تالاسیمیا ) 
بۆ ئەوەی هەموو رۆڵەکان پارێزراوبن."

لەبارەی دابینکردنی خوێن و هاوکاریەکانی تر سروە جەباری، دەشڵێت" سوپاسی تەواوی خوێن بەخشان و ئەو مرۆڤ دۆستانەی کوردستان و شاری هەولێر دەکەین، کەم تا زۆر بەدەنگ تووشبوانی تالاسیمیاوە هاتونەو دێن، دەمەوێ ئاماژە بەوەش بکەم لە یەک مانگی رابردودا کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر بەهاوکاری هەماهەنگی خێرخوازان و مرۆڤ دۆستان، لەمانگی پیرۆزی رەمەزانی هاوکاری تووشبوانی تالاسیمیا و خانەوادەکانیان کراوە بەدابینکردنی کەل و پەلی خواردەمەنی، دیاری منداڵان، زەکات، هاوکاری ماددی خێرخوازان، دەرمان و پێداویستیە پزیشكیەکان بەناوی کۆمەڵەکەمان و هەموو ئەو تووشبوانەی سودمەندبوونە سوپاسی تەواوی مرۆڤ دۆست و خێرخوازان دەکەین کەهاوکار بوونە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی تووشبوانی تالاسیمیای هەولێرو خەندە خستنەسەر لێوانیان گەربۆ کاتێکی کەمیش بێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو