سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات

زاری كرمانجی - پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆك، سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

له‌ دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ریی كوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، پرسی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ تاوتوێ كران.

له‌ هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو یه‌كڕیزی و ته‌باییدا كرایه‌وه‌ و ڕۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ به‌رزی هه‌ڵسه‌نگێنرا.

هه‌مووان هاوڕا بوون كه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی ئێستا و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن بۆ هه‌بوونی چارچێوه‌یه‌كی كاری هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دوور له‌ ناكۆكی و جیاوازییه‌ سیاسییه‌كان، ئه‌ركی هه‌مووانه‌.

زۆرترین بینراو