سه‌رۆكی هه‌رێم: جه‌خت له‌ پێویستی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌که‌مه‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێم: جه‌خت له‌ پێویستی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌که‌مه‌وه‌

زاری كرمانجی - نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش له‌سنوری كفری بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ بڵاو كرده‌وه‌.
له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌:
به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له‌ سنوور‌ی کفری ده‌که‌م.
 نێچیرڤان بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت: سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌که‌م که‌ شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم. 
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: جه‌خت له‌ پێویستیی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌.

زۆرترین بینراو