سۆران برینەکانی خۆی بەزاخۆ ساڕێژ کرد

سۆران برینەکانی خۆی بەزاخۆ ساڕێژ کرد

سەردار جەبار
لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان زاخۆ میوانداری سۆران ـی برینداری کرد یارییەکەش لەبەرژەوەندی یانەی میوان دوماهی هات .
نیوەی یەکەم یارییەکە بەهاوسەنگی تێپەڕ دەبوو جار جارە زاخۆ هێرشی دەخزاندە سەر گۆڵی سۆران و میوانەکەی نارەحەت دەکرد، بەڵام سەرجەمیان بێ ئەنجام تەواو دەبوون، نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات .
نیوەی دووەم کەشی یارییەکە تەواوکەری نیوەی یەکەم بوو کوڕانی زاخۆ نەوەستان تا گۆڵی سۆرانییان هەژاند و بەگۆڵێک پێشکەوتن، زۆری نەبرد سۆران لەڕێگەی عەلا  ئەنجامەکەی یەکسانکردووە یارییەکە بووە یەک بەیەک، لەکاتێکدا زاخۆییەکان سەرقاڵی گۆڵی دووەم و بردنەوە بوون لەهێرشێکی پێچەوانەدا عەلای خاوەن گۆڵی یەکەم تیرێکی دیکەی لەیانەی میواندار سرەواند خۆی و یانەکەی بەسێ خاڵەوە گەڕانەوە پایتەختی شەهیدان.
بەم ئەنجامە سۆران لە 7 یاریی 2 بردنەوە و 3 شکست و 2 یەکسانبوونی هەیە خاوەنی 9 خاڵە.

زۆرترین بینراو