سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوویەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوویەوە

 

زاری كرمانجی: ئەمڕۆ 4-5-2021، لە شاری سلێمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی و ژمارەیەك لە بەرپرسی باڵای گۆڕان پێشوازی كرا.
بە پێی زانیارییەكان ئەم سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی یەكخستنی گوتاری كوردییە، بە تایبەتی كە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی لە ئارا دایە، هەروەها پرسی نووسینەوەی دەستوور و  پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان باس و گفتوگۆی لەسەر كراوە.
بڕیارە دوای تەواو بوونی كۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆكی هەرێم سەردانی هەر یەك لە بارەگاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی سۆشیال دیموكراتی كوردستانیش بكات و كۆبوونەوە لەگەڵ هاوسەرۆكەكانی یەكێتی و سكێرتێری حزبی سۆشیالێست ئەنجام بدات.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو