سەرۆکی حکومەت داوای كشانه‌وه‌ی میلیشیاكان له‌ سنووری هه‌رێمی کوردستان ده‌كات

سەرۆکی حکومەت داوای كشانه‌وه‌ی میلیشیاكان له‌ سنووری هه‌رێمی کوردستان ده‌كات

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشەكانی ئەمشەوی بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و بنكەی سەربازی توركیا لە باشیك دەكات و دەشڵێت" هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت ، دەبێت دەستبەجێ لەسنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و  بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەم، هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار و ئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر گروپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عیراقدا نەبێت، دەبێت دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە و لە رۆژانی داهاتوودا من لەگەڵ هاوبەشانمان لە عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم.

جەختیشیکردەوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی پشت ئەم هێرشەی ئەمشەو ، باجی کردەوەکانیان دەدەن.

زۆرترین بینراو