سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا: دڵمان لاتانە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا: دڵمان لاتانە

زاری كرمانجی  - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی شاری بەغدا سەرکۆنە دەکات.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بە تووندترین شێوە ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە ئەمڕۆ بازاڕێکی میللی لە ناوچەی حەبیبییە لە شاری سەدر لە بەغدا کردە ئامانج و ژمارەیەک خەڵکی بێتاوان شەهید و بریندار بوون".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "خودای گەورە شەهیدان بخاتە ژێر رەحمەتی فراوانی خۆی و شیفا بۆ بریندارانیش بنێرێت. دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە و بەشداری خەمیانین".
 
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 15-04-2021 لە گەڕەکی حەبیبییە لە ناوچەی سەدری بەغدا لە رۆژهەڵاتی شارەکە، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 14ی دیکەش برینداربوون.
 

ادین واستنكر باشد العبارات العمل الارهابی والانفجار الژی استهدف الیوم سوقا شعبیا فی منگقە الحبیبیە فی مدینە الصدر شرقی بغداد واسفر عن سقوگ عدد من المواگنین الابریا‌و بین شهید وجریح. تغمد الله الشهدا‌و بواسع رحمته والشفا‌و العاجل للجرحی. قلوبنا مع اهالی الچحایا، نشاركهم الاحزان.

— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 15, 2021

زۆرترین بینراو