سەرۆکی یانەی رواندز بەرلەیاری ئەمڕۆیان پەیامێکی هەیە

سەرۆکی یانەی رواندز بەرلەیاری ئەمڕۆیان پەیامێکی هەیە

زاری کرمانجی - رواندز:

عیسا مەمەدەڕەش، سەرۆکی یانەی وەرزشی رواندز لەپەیامێکدا بۆهاوشارن و هاندەرانی یانەی رواندز دەڵێت :سڵاو لە تەواوی ھاوشاریانی خۆشەویست،
وەک ھەموو لایەک یٔاگادارن بەیانی کاتژمێر ٥ی یٔێوارە لە گەڕی چوارەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان یانەکەمان لە بەردەم ھاندەران و لە ناوجەرگەی شاری رواندز لە سێییەم یاری خۆیدا میوانداری یانەی وەرزشی شێخان دەکات، وێڕای بانگھێشتکردنی سەرجەم دام و دەزگا حیزبی و حکومییەکانی یٔەم دەڤەرە و ھاوڕێ و ھاوشاریانمان لە رواندز و دەورو بەری بۆ بینین و یٔامادە بوونیان لە یاریگا و بۆ یٔەوەی ھاوکار و پاڵپشتی یاریزانەکانمان بین بۆ یٔەوەی لەو یارییە چارەنووسسازە بتوانین سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو تا یٔەندازەیەکی زۆر مسۆگەر بکەین، بۆ یٔەم مەبەستە داوایەکی برایانەم لە تەواوی ھاندەرانمان ھەیە تا یٔەکرێ سەر پەیژەکانی یاریگا پڕ بکەن و بەیەک دەنگ ھانی یاریزانەکان بدەن و نمونەیەکی جوانی یٔەم شارە پیشانی ھەموو کوردستان بدەین، خۆیان بەدوور بگرن لە ھەر کردار و گوفتارێک کە خزمەت بە شارەکەمان و یانەکەمان ناکات، دەمەوێ بە ھەمووتان ڕابگەینم یٔەوەی لەسەر یٔێمە وەک کارگێری یانە و ستافی راھێنەران و یاریزانەکان بووە بەوپەڕی ھەستکردن بە گیانی بەرپرسیاریەتی کردوویانە ھیچ درێخیان نەکردووە ماوەتە یٔێوەی دڵسۆزانی یانەی شارەکەتان کە یٔێوەش لە ھەموو بارودۆخێکدا پشتی یانەکەتان گرتووە و بۆ ھەر شارێکی کوردستان بوبێت یٔەزیەتتان کێشاوە لەگەڵ یانەکەتان بوون، یٔەمە شتێکە یٔێمە بەچاوی ڕێزەوە لێی دەڕوانین کاروانی وەرزشی یٔێمە بەردەوامە و ناوەستێ دا دەگات بە لوتکەی سەرکەوتنی خۆیی، بە یٔومێدی یٔەوەین بەیانی رۆژی بەختی یٔێمە بێت و ھەموومان بەشاد و کەیف بین.
ھەموومان بۆ ڕواندز، ڕواندز بۆ ھەمووان.

زۆرترین بینراو