سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) دەکات

زاری كرمانجی - سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازیی له‌ سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) و شاندێکی یاوەری کرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6/6/2021 لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرایەوە، هەروەها هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشان دا بەرامبەر ئەو بایەخەی کە کۆمەڵگەی نێودەولەتی بە بابەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەدات.

بارودۆخی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو، هەردوولا ئەوەیان دووپات کردەوە کە پێویستە بنەماکانی دەوڵەتی مەدەنی و دیموکراسیەت لە عێراقدا پتەو بکرێت.

زۆرترین بینراو