سەنتەری کۆرۆنای سۆران هۆشداری دەدات 

سەنتەری کۆرۆنای سۆران هۆشداری دەدات 

زاری كرمانجی–سۆران :
 د. جەواد مەهدی بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەكانی سۆران رایدەگێنێت لە ئێستادا تووشبوون بەکۆرۆنا زۆر زیادی کردووە و نزیکەی ٢٠ نەخۆشیش لە ژێرچاودێریدان و رێژەی تووشبوونیش زۆر بەرزبۆتەوە.
لەسەرەتای قسەكانی جەواد مەهدی بۆ زاری كرمانجی گووتی " لە ئێستادا ئامارەكان بەرزبوونەتەوە، تەنها دوێنێ لەکۆی ٣٧٠ پشکنین، ١٣٨ کەس تووشووی کۆرۆنا بوونە ئەوەش ئامارێکی مەترسیدارە و ئەوە دەردەخات تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیدارەی سۆران بەرزبووتەوەو پێویستە هاووڵاتییان هۆشیاربن و خۆیان بپارێزن و ڤاکسین وەربگرن.
 گووتیشی : وەک نەخۆشخانەی کۆرۆنای سۆران ئاگاداری هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین ئەوانەی نەخۆشیان لە نەخۆشخانەی کۆرۆنای سۆران دەخەوێندرێت و لە ژێرچاودێری دابێت، پێویستە نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت نەک زیاتر، کاتێک  نەخۆش کەسی زیاتری لەگەڵ بێت ئێمە وەک نەخۆشخانە ناتووانین وەک پێویست خزمەتی نەخۆشەکان بکەین و گرفتمان بۆدرووست دەبێت، بۆیە لە رێگەی زاری کرمانجییەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پابەندی ئەو ئاگادارییە بن و لەکاتی هاتنیان لەگەڵ نەخۆش و مانەوەی لە نەخۆشخانە تەنها رێگە بەیەک کەس دەدرێت وەک هاوەڵی نەخۆش لەنەخۆشخانەی کۆرۆنا بمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو