شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە ھەرێمی كوردستان

شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە ھەرێمی كوردستان

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق رایگەیاند، شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق بۆ چەند پرسێكی تایبەت بە دۆخی ئەمنی، گەیشتوونەتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمدا كۆدەبنەوە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا ئێمە وەك شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق، كە پێك ھاتووە لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكان و من وەكو نوێنەری حكوومەتی ھەرێم و فەرماندەی مەكتەبی ھەماھەنگی، ئێستا گەیشتینە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر".

تەڵعەت گوتیشی: "مەبەست لە سەردانەكە، بۆ چەند پرسێكی ئەمنییە و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم لەوبارەیەوە گفتوگۆ دەكەین".

 

زۆرترین بینراو