عەبدولواحد رواندزی" دەنگەکانی پارتی لە سۆران زیاد دەبێت"

عەبدولواحد رواندزی" دەنگەکانی پارتی لە سۆران زیاد دەبێت"

بڕیارە ئەم حەفتەیە پارتی لە سنوری بازنەی سۆران دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بکات و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ،لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگەکانی پارتی لە سۆران و قەزاکانی دەوروبەری زیاد دەبێت.


عەبدولواحد رواندزی، بەرپرسی لقی ١٠ی سۆران بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" راستە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستی پێکردوە و رۆژانە کاندیدانی پارتی لە سنوری قەزاکانی سۆران و رواندز و چۆمان و مێرگەسۆر لە نێو ھاوڵاتیاندا بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، بەڵام بڕیارە ئەم حەفتەیە بە شێوەیەکی فراوان  و فەرمیی پارتی لە سنوری سۆران دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بکات.
بەرپرسەکەی پارتی روونی کردەوە" ئامادەکاری باش کراوە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو خەڵکی ناوچەکەش پێشوازی لە کاندیدانی پارتی دەکەن، ئێمەیش وەک حزب پالپشتی کاندیدەکانمان دەبین بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنن.
عەبدولواحد رواندزی گوتیشی" پێشبینی دەکەین دەنگی پارتی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق زیاد بکات لە سنوری ئێمە، لەبەر ئەوەی ھەموو ھەڵبژاردنەکانی رابردووش دەنگی پارتی لە سنوری سۆران و قەزاکانی دەوروبەری لە زیادبووندا بووە، کاندیدەکانمان دابەشی سەر چەند بازنەیەک کردووە.