غەریب حسێن: توێژەرانی کۆمەڵایەتی داینەمۆی جولێنەری کۆمەڵگەن 

غەریب حسێن: توێژەرانی کۆمەڵایەتی داینەمۆی جولێنەری کۆمەڵگەن 

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: لەچوارچێوەی ئەو پڕۆگرام و بەرنامانەی بۆ هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگە پەخشی دەکات، رادیۆی زاری کرمانجی، میوانداری غەریب حسێن، توێژەی کۆمەڵایەتی لەقەزای سۆران کرد تەوەری بەرنامە لەسەر رۆلی توێژەرانی کۆمەڵایەتی بوو. غەریب حسێن، گووتی" توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی، یەکێکن لە توێژە هەر گرنگەکانی کۆمەڵگا  ئەتوانن ڕۆڵ کاریگەری گەورە ببینن لە هەموو کایەکانی کۆمەڵگا، توێژەران کاتێک هەستیاری و بەئاگای و خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەر حاڵەت و دیاردەکان کرد ئەتوانرێت لایەنی ئیجابی و سلبی و هۆکارەکان و پاڵنەرەکان ڕونبکرێتەوە چارەسەریەکان بەدەست دێن. بۆیە کاتێک توێژەرەران لەناوەندەکانی خوێندن ئەگەر بە ئەرکی خۆیان هەڵسان ئەوا ئەتوانن لە کێشەو گرفتەکانی قوتابیان تێبگەن و کێشە ئاکاری و خودی خێزانیەکانیان بۆ ئاسان بکەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە، کاتێک تاکەکانی کۆمەڵگا بە ڕێژەیەکی زۆر تووشی ڕەشبینی و بێ ئومێدی بوون توێژەران ئەتوانن جارێکی دی شادی و خۆشیان بۆ بگەڕێنەوە بەوەی ژیان هێشتا وەکخۆی ماوە و مرۆڤ ئەتوانێت بگۆڕێت و هەنگاوی بەردەوامی و بەختەوەری بگرێتەبەر، توێژەران ئەتوانن ڕۆڵی ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگا بگێڕن و کار بۆ ئەوە بکەن  ئەرک و ماف و یەکسانی بۆ تاکەکان شرۆڤەبکەن و ڕۆڵیان هەبێت بۆ بەرجەستە بوون و بەدەستهێنانیان.توێژەران ئەتوانن ڕۆڵ ببینن لەوەی کاتێک کۆمەڵگا تازە پێشکەوتوەکان کرانەوەیان بەڕوی جیهان و تەکنەلۆژیا کاریگەریەکانی پێشکەوتن بە ئیجابی و گونجان بشکێنەوە و بۆ تاکەکان بەو مەرجەی متمانەو کاریگەری کارایان هەبێت لەنێوان خۆیان دەوروبەر.لە ئێستادا بەهۆی خراپ بوونی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ڕێژەی ڕەشبینی و بێ ئومێدی خەڵک لەئاستێکی زۆرەو کێشە تاکی و خێزانیەکان زیاترن بەریەکەوتن و هەڵوەشانەوەی شیرازەی خێزان هەیە توێژەران ئەتوانن بە ئەزموونی خۆیان هەتا ڕادەیەکی باش ڕۆڵ بگێڕن بۆ ئەوەی هۆشیاری تاک خێزان زیاتر بکەن بۆ مانەوەو بەردەوامیدان بەوەی ژیان شتی زیاترمان لێ داوا ئەکات و داخوازیەکانی ئێمە کۆتایان نەهاتوە دەبێت هەوڵی زیاتریان بۆ بدەین." توێژەران ئەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە مۆدێرنەکردنی کۆمەڵگا و بەسیستەمکردنی دەوڵەت کاتێک ڕێنمای و لێکۆڵینەوەکانیان لە بوارە جیا جیاکان ئەنجامدا، چارەسەری و ڕاسپاردەکانیان وەربگیرێت، ئەتوانین بڵێین توێژەران داینەمۆی جولێنەری  کۆمەڵگان کاتێک بێ ئومێدی بۆتە هەورێکی ڕەش بەسەریانەوە.

زۆرترین بینراو