فاتی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەیە

فاتی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەیە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی ئانسۆ فاتی ئەستیرەی لاوی بەرشەلۆنە وەرزی رابردوو بەهۆی پێكانێكی مەترسیدار كۆتایی بە وەرزەكەی هات و نەیتوانی هاوكاری بەرشەلۆنە بێت، دوێنێ شەو تاقمی پزیشكانی یانەكە هەوالێكی دڵخۆشكەریان راگەیاند.
لەم بارەیەوە، بەگویرەی هەواڵێكی كادینا سێر پزیشكانی بەرشەلۆنەو ئاماژەیان كردوە كە ئانسۆ فاتی لە ئێستادا دوایین قۆناغەكانی چارەسەركردی زۆر بەباشی بڕیوەو پێشبینی دەكرێت یاریزانەكە بتوانێ لە خۆئامادەكارییەكانی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو بەتەواوی ئامادەبێت، بەمەش دەتوانی لەسەرەتای وەرزی داهاتوودا لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەبێت و یاری بكات.
جێی ئاماژە پێكردنە، فاتی كە تەمەنی 19 ساڵە لەسەرتای وەرزی پارساڵ بەهۆی پێكانێكی مەترسیدار لە ئەژنۆی لە یاریگەكان دابڕا، دوای گەڕانەوەشی لە كاتی مەشقەكان چەند جارێكی دیكە پڕۆسەی چارەسەركردنی شكستی خوارد.

زۆرترین بینراو