فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

زاری كرمانجی - سعوودیه‌ ئاشكرایكرد، ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ مه‌رج و رێكاره‌ ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی حه‌ج وعومره‌ی سعوودیه‌، ئاشكرایكردووه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی حاجیانی ئه‌مساڵ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئاسانكارییكردن له‌ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كه‌دا، فه‌ریخه‌ی حه‌ج به‌ مه‌رج و رێكاره‌ ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ دواتر ورده‌كاریی مه‌رج و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج، بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، سعوودیه‌ ته‌نها رێگه‌ی به‌و كه‌سانه‌ دا كه‌ دانیشتووی وڵاته‌كه‌ن، فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی سنووردار.

زۆرترین بینراو