فەڕەنسیەكان داوایەكی سەیر لە ناوبژیوان دەكەن

فەڕەنسیەكان داوایەكی سەیر لە ناوبژیوان دەكەن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەیارییەكەی رابردووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر وێلز كە بە ئەنجامی 3-0 بەرژەوەندی كەڵەبابەكانی فەڕەنسا بەكۆتاهات، یاریزانانی فەڕەنسا داوایەكی سەیریان لە كاتی هەژمار كردنی لێدانی سزایەكە لە ناوبژیوان كردبوو.
لەم بارەیەوە هۆگۆ لۆریس گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە (لیكیپ)ی راگەیاندوە كەدوای هەژمار كردنی لێدانە سزایەكە بۆ كەریم بێنزیم ئەوان چوونە لای ناوبژیوان و داوایان لێكرد كە كارتی سوور بە یاریزانەكەی وێلز نەدات و تەنها لێدانە سزایەكە هەژمار بكات، بۆ ئەوەی 11 یاریزان بەرامبەر 11 یاریزان یاری بكەن و یارییەكە بەهێز بێت و سوودی زیاتری لێ وەربگرن، بەلام ناوبژیوان یاسای تۆپی پێی بەكار هێناو كارتی سووری بەیاریزانەكە دا بەمەش ئەركی ئێمەی ئاسانتر كردو توانیمان 3-0 یارییەكە ببەینەوە.
جێی ئاماژەیە، لەم یارییەدا بێنزیم یەكەمین یاری فەرمی دوای گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەنجامداو ئاستێكی بەرزی پیشكەش كرد هەر چەندە نەیتوانی لەو لێدانە سزایەی هەژمار كرا گۆڵ تۆمار بكات.

 

زۆرترین بینراو