كارمەندێكی تەندروستی گیانی كەسێكی رزگار كرد

كارمەندێكی تەندروستی گیانی كەسێكی رزگار كرد

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
بەگووتەی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران لەكاتی گەڕانەوەیان شوفێرێكی نەخۆشخانەكەیان گیانی كەسێك لەمردن رزگار كردووە.
رێزان باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و مندڵانی سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتی " شەوی رابردوو ستافی تەندروستیمان نەخۆشێك دەگوازێتەوە بۆ یەكێك لەنەخۆشخانەكانی هەولێر، كاتژمێر 11ی شەو دوای گەڕانەوەیان دەبینن لەنزیك بەستۆڕە رووداوێكی هاتووچۆ روویداوە تیمی تەندروستی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران دەست بەجێ كارە سەرەتایەكان بۆ بریندراەكە دەكەن كە بەتەنیا لەنێو ئۆتومبیلەكەی بووە و بێ هۆشەو بەشێكی جەستەی بریندارە دواتر دەیگوازنەوە بۆ فریاكەوتنی ناوەند."
 رێزان باڵەك، باس لەوەش دەكات ئەگەر چی سنووری ئەوانیش نیە بەڵام ئەم كارەی ستافی تەندروستی و كەنعان حاجی، شوفێری نەخۆشخانەكەمان كارێكی مرۆڤایەتی بوو بۆیە دەستخۆشی لەم ستافە دەكەین كە توانیان گیانی كەسێك لەمردن رزگار بكەن.

 

 

 

زۆرترین بینراو