كونسوڵی تازه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه‌ له‌ هه‌رێم ​ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

كونسوڵی تازه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه‌ له‌ هه‌رێم ​ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

زاری كرمانجی - نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/11/23  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌  میكیلێ كامێرۆتا كونسولی تازه‌ی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی لێكرد و هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كانیدا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی سه‌ربازیی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و یارمه‌تیدانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه‌ و هاوكارییه‌ مرۆیییه‌كانی بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌  كونسولی تازه‌ی ئیتالیا خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هیوای خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بدات به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، كولتووری و په‌روه‌رده‌ییدا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئیتالیای بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌ی داعشدا ده‌ربڕی.
دۆخی بڵاوبوونه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌تای كۆڤید_19، كاری تیمه‌ ئیتالییه‌كان له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری شوێنه‌واردا، ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی ئیتالی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له‌ ئیتالیاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو

زۆرترین بینراو