كەڕووی رەش چییە و چۆنییەتی خۆپاراستنی

كەڕووی رەش چییە و چۆنییەتی خۆپاراستنی

ئا: شەهلا رەشید
ئەم نەخۆشییە ناگوازرێتەوە لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر تەنها لە رێگەی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە كەڕوو دەگوازرێتەوە بۆ لەش بەتایبەت نان و سەوزە و میوە.
چۆنیەتی خۆپاراستنی
_ زوو زوو زبڵا و خاشاكی ماڵەكەت فرێی بدە.
_ ئەو میوەجات و سەوزانەی كە بۆگەنی كردووە فرێی بدە بێ هێشتنەوە.
_ بەشێوەیەكی بەردەوام و زوو زوو سەلاجەی ماڵەكەت خاوێن بكەوە، كەم كەمەش دەرگاكەی بكەوە تا لە شێداربوون پارێزراو بێت.
_ ئەو كاتانەی رۆژ لە دەرەوەیە پەنجەرە و دەرگاكانی ماڵەكەت با كراوەبن بۆ ئەوەی تیشكی خۆری پێ بگات و لە شێداری پارێزراو بێت.
_ ساحیبەی حەمامەكان داگیرساو بێت و ئەو خاڵە رەشانەی دەكەونە سەر سەقف و دیوارەكانی خاوێنی بكەنەوە.
_ لەكاتی بەكارهێنانی كلینكس بۆ هەر شتێك بەزووترین كات فرێی بدە.
_ هەوڵا بدەن رێژەی شێداری مافور و رایەخ و دیواری ماڵەكان بە هەر جۆرێك بێت كم بكەنەوە.
_ دوور بكەونەوە لە خواردنی قوتووبەندكراو.
_ جلەكانتان دوای شووشتن هەوڵا بدەن بە تیشكی خۆر ووشك بكەنەوە.
_ دەمامك بەكاربهێنن لەكاتی پێویست.

زۆرترین بینراو