لاوانی رواندز بەشداری خولی نایاب دەکەن 

لاوانی رواندز بەشداری خولی نایاب دەکەن 

بەمەبەستی بونیاتنانی پاڵپشتی بۆ تیپی تۆپی پێی یانەکە، یانەی وەرزشی رواندز تیپی لاوانی ئامادەکردووە بۆ بەشداری کردن لەخولی نایابی کوردستان.

هیمداد نەسرەدین گووتەبێژی یانەی رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند: ئەم وەرزە دەستەی کارگێڕی یانەی رواندز کاری لەسەر دەکات و کردویەتی بنەماو بنچینەی کارەکانی خۆی دروستکردنی تیپی دووەمی  تۆپی پێی یانەکەمانە (لاوان) ـە بۆ ئەوەی بۆ ساڵانی داهاتوو چەندین یاریزانی لاو و بەهرەمەند و بەتوانا لەسەر شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی  بۆ تیپی یەکەم سەربخرێن .

بەرپرسی راگەیاندنی رواندز ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : بریارمان داوە ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار یانەکەمان بەشداری لە خولی نایابی لاوانی کوردستان بکات دەمانەوێت ئەو هەلە بکەینە دەروازەیەک بۆ ئەوەی خەونی لەمێژینەی گشت لاوانی  شار  بەدی بهێنێت بەوەی بۆ یەکەمجار لەخولێکی فەرمی بەشداری بکەن و تێیدا تواناکانی خۆیان نمایش بکەن .

تیپی تۆپی پێ لاوانی یانەی رواندز لەئێستادا سەرگەمەرمی مەشق و راهێنانی چڕوپڕن ئامانجیانە لەچەند ساڵی ئایندە زۆرترین بەهرەمەندی خۆماڵی بۆ تیپی یەکەم ئامادەبکەن.

بریارە لەسەرەتای ساڵی ئایندە شەمەندەفەری خولی نایابی لاوانی کوردستان بەڕێوەبچێت خشتەی یارییەکانی یانەی رواندزیش بەم شێوەیە:
پێشکەوتن× ڕواندز 
ڕواندز× تەق تەق 
ڕواندز× زانکۆی جیهان 
پێشمەرگەی هەولێر× ڕواندز 
ڕواندز× کۆیە 
هەولێر× ڕواندز 
ڕواندز× هەندرێن 
ئاڕاڕات ×ڕواندز 
ڕواندز× برایەتی 
هەروەها خولەکە بەشێوازی چوون و هاتن دەبێت هەر یانەیەک 18 یاریی ئەنجامدەدات.

زۆرترین بینراو