له‌ په‌لامارێكی داعش  پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو

له‌ په‌لامارێكی داعش  پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو

زاری كرمانجی - ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی زنانه‌  په‌لاماری سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان دا و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ تووندی وه‌ڵام درانه‌وه‌.

  چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی به‌له‌كه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی زنانه‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ودوای شه‌رێكی توند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاند و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌روه‌یان له‌ تیرۆرستانی داعش دا.

 داعش په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی له‌ نێوان گوندی “به‌له‌گه‌” و گوندی “ئۆمه‌ر بل” داوه‌ و پێشمه‌رگه‌كان لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنراوه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه‌ و به‌ هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هید بووه‌.

زۆرترین بینراو