لیدوانی پەرلەمانتارێك نرخی نەوتی سپی بەرزكردەوە

لیدوانی پەرلەمانتارێك نرخی نەوتی سپی بەرزكردەوە

اری کرمانجی - سۆران : 
نرخی نەوتی سپی ماڵان لە دوێنێووە بەرزبۆتەوەو لە ئێستادا گەیشتۆتە ١٧٠ هەزاردینار.
نەبەز دەربەندی، بازرگانی نەوت و گاز لە سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند: دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان گەیشتە ١٥٠ هەزار دینار و ئەمڕۆش ئەو نرخە زۆر زیاتر بوو گەیشتە ١٧٠ هەزاردینار، ئەو نرخەش تایبەتە بەوەی نەوتەکە بە کۆ بکڕیت، کاتێک دەگاتە دەستی هاووڵاتی دەبێتە ١٨٠ هەزار دینار ئەمەش نرخێکی زۆر بەرزە.
ئەو بازرگانە گووتیشی : ئێمە ناتووانین بەونرخە نەوت بکڕین چونکە کڕیاری نابێت لەبەرئەوەی نرخەکەی زۆر بەرز بۆتەوەو لەتوانای هاووڵاتییاندانییە بیکڕن.
ئەمە لەکاتێکدا ئێستا ئەو نەوتەی حکومەت دابینکردووە بۆ هاووڵاتییان و لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە باڵەکایەتییەو دواتریش دەگاتە قەزاو ناحیەکانی تری سنووری ئیدارەی سۆران.
رۆژی چوارشەممە 13-10-2021 عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە نووسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی رایگەیاند، "لە 70%ی بەنزینی کوردستان لە ئێرانەوە دێت، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتەی ئێران هەیەتی ناردنی بەنزین، نەوتی سپی و گازوایل لە ئێرانەوە بۆ کوردستان رادەگیرێت. ئەوەی کە دێت کۆمەڵێک ماددەی پترۆکیمیاوی مەترسیدارە کە لەکۆمەڵێک ماددەی بێکەڵک تێکەڵ دەکرێن و کوالیتی ئۆتۆمبێل تێکدەدات، ئەگەر ئێستا نرخەکەی بە 800 دینار بێت ئەو ماددە مەترسیدارە سەرەتانییە خراپە دەبێتە هەزار بۆ هەزار و 100 دینار.

زۆرترین بینراو