لیمۆ یان سۆدە کامیان خێراترن بۆ سپیکردنەوەی ددان

لیمۆ یان سۆدە کامیان خێراترن بۆ سپیکردنەوەی ددان

بێگومان زۆرێک بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەستیان کرد بەخوێندنەوەی ئەم بابەتە ، لە ئێستادا  هەندێک  لە سەرچاوەی بەناو تەندروستی کۆمەڵێک بابەتی وەکو بەکارهێنانی سۆدە و لیمۆ بۆ سپیکردنەوەی ددان خەڵک بەڕێگایەکی هەڵەدادەبەن ، لێرەدا باسی زیانەکانی بەکارهێنانی سۆدەو لیمۆ  دەکەین کە بەکاردێن بۆ سپیکردنەوەی ددان.
سۆدەو لیمۆ ،بەڵێ توانای سپیکردنەوەی ددانیان هەیە ، بەڵام پرسیوتە چۆن ؟  بێگومان لیمۆ بەهۆی بەهۆی ترشیە بەهێزەکەی و سۆدەش بەهۆی توانای داخورێنەری بەرز هۆکارن بۆ لادانی چینێک لە مینای ددان کەئەمەش دەبێتە هۆی سپی دەرکەوتنی ددان ، بەڵام ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە ئەوە بیزانە کە مینا چینی پاڕێزگاری ددانە و ڕێگرە لە گەیاندنی ساردو گەرمی و هەرشتێک کە ببێتە هۆی ئاگادارکردنەوەی دەمارە هەستەوەرەکانی ددان .بۆیە بەتێپەڕبوونی کات ددانەکانت هەست بە بەبوونی ئازاری لەناکاو بەهێز دەکەن بۆ هەرشتێکی سارد یاخود گەرم کە پێشتر ددانت بۆی هەستیارنەبووە  بوونی ناڕەحەتی زۆر لەکاتی خواردنی ساردی و گەرمی ، جگە لەوەی لابردنی مینا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چینە زبرەکەی ددان کە هۆکارە بۆ زیاتر کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر ڕووی ددان و دروستبوونی کێشەی جۆراوجۆر بۆ ددانەکان.

پزیشکی دەم و ددان* 

زۆرترین بینراو