لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی شەوی رابردووی قەزای رواندز دەستی پێکردووە

لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی شەوی رابردووی قەزای رواندز دەستی پێکردووە

زاری کرمانجی- سۆران گووتەبێژی پۆلیسی سۆران لەبارەی رووداوەکەی شەوری رابردوو راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
موقەدەم شەماڵ دێواری  لەلایەن بەشی پۆلیسی رواندز ئاگادار کراینەوە دوێنێ شەو کاتژمێر ١٢ بەبوونی رووداوێکی کوشتن لەهاوینە هەواری جوندیان دوای ئامادە بوونیان لەشوێنی رووداوو دەرکەوت دووکەس بەناوەکانی ( س ع ح ) و ( ر ح ع ) بەپێی زانیارییەکان دەست رێژی گولەیان لێ کراوە بەداخەوە گیانییان لەدەست داوە.


گووتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێت"  لێکۆلێنەوە لەرووداوەکە دەستی پێ کردوە لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کران لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران.