لە حاجی ئۆمەران تیپی سەرچیا بوە پاڵەوانی خولی شازدەی ئاب 

لە حاجی ئۆمەران تیپی سەرچیا بوە پاڵەوانی خولی شازدەی ئاب 

زاری کرمانجی-حاجی ئۆمەران: لەدرێژەی کار و چاڵاکییەکانی خۆیدا، ناوەندی چاڵاکی و پێگەیاندنی لاوانی حاجی ئۆمەرانی سەر بە ناوەندی باڵای باڵەکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، کۆتایی بە خولی شازدەی ئاب هێنا. 

تارق ئەحمەد، بەرپرسی لاوانی حاجی ئۆمەران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئامانجمان لە سازکردنی ئەم خولە، هەم گرنگیدانە بە بەهرەو توانای لاوانی سنوورەکەمان لە بواری وەرزشی تۆپی پێ، هەمیش ناساندنیانە بە مێژووی پڕ سەروەری پارتێک کە هەموو خەباتی بۆ سەقامگیری ئاساییش و خۆشگوزەرانی و پێگەیاندنی لاوانی کوردستان تەرخان کردووە. 

گووتیشی: لەم خولەدا 24 تیپی سنوورەکەمان بەشداربوون و لەکۆتا ڕۆژیش هەردوو تیپی سەرچیا و کۆریدۆر کەوتنە بەرانبەر یەکتری و دوای یارییەکی بەهێز، تیپی سەرچیا توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە. 

دوای یارییەکە، لەلایەن ئامادەبوانەوە خەڵات بەسەر تیپەکان و باشترین یاریزان و گۆڵکاری خول دابەشکرا.