لە سنوری قەسرێ، چەند پڕۆژەیەک کەوتنە واری جێبەجێکردن 

لە سنوری قەسرێ، چەند پڕۆژەیەک کەوتنە واری جێبەجێکردن 

زاری کرمانجی- قەسرێ:

لە سنووری شارەدێی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان دەست بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کرا. 
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە وەکالەت، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سنووری ناحیەی قەسرێ، بە گوژمەی ١١٧ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر، دەستمان كرد بەچاككردن و بڕین و فراوانكردن و پاشان دەبڵ درێسینگكردنی چەند ڕێگایەکی لاوەکی و گەڕەکەکانی سنوری ناحیەمان. 
شاحەوان حوسێن، گووتیشی: درێژی پڕۆژەکە نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت. هەروەها بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی خۆمان و جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان لە ماوەیەكی نزیکدا چەندین پڕۆژەی تریش دەكەونە واری جێبەجێكردن، ئەمە وەک مژدەیەک بە هاووڵاتییانی سنوورمان ڕادەگەیەنم.