لە وەرتێ گەشتیارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا 

لە وەرتێ گەشتیارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەشتیارێک لەکاتی جۆلانەکردن لە سەیرانگایەکی سنووری وەرتێی سەر بە قەزای رواندز، کارەبا لێی دەدات و گیان لەدەست دەدات. 

موسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ،  ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە سەیرانگاکانی سنووری ناحیەی وەرتێ لە گوندی سەرنەوس بووە، خانەوادەیەک لە شاری کەرکووکەوە بە مەبەستی گەشتکردن ڕوویان لە سنووری وەرتێ کردوە، لەکاتی جۆلانەکردن کوڕە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵان کێبڵی کارەبا دەکەوێتە سەر سیمی جۆلانەکەی و بەمهۆیەوە گیان لەدەست دەدات. 

ڕاشیگەیاند:  تا ئێستا دیار نییە هۆکاری پچڕانی هێڵی کارەباکە چی بووە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە، تەرمی ئەو گەشتیارەش ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کرا

زۆرترین بینراو