لە چۆمان 19 مین و پارچە تەقەمەنی لەناو بردران

لە چۆمان 19 مین و پارچە تەقەمەنی لەناو بردران

 زاری كرمانجی-چۆمان:
  رابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، بەزاری كرمانجی گووت " دوێنێ‌ دووشەممە 7-6-2021 تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كاروباری مینی هەولێر، لە سەنتەری قەزای چۆمان و گوندەكانی ئێنێ‌ و ناوەندە لە سنووری قەزای چۆمان،  چارەسەری پێویستیان بۆ ئەو مین و پارچە تەقەمەنیانە كرد كە لەو ناوچانە بەدەركەوتبوون و مەترسیان لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروست كردبوو".
گووتیشی " لەم چاڵاكیەدا تیمەكانمان توانیان زیاتر لە 17 مین و دوو پارچە تەقەمەنیی لەجۆری (UXO) لە ناوچەكە كۆبكەنەوەو چارەسەری پێویستیان بۆ بكەن و مەترسی لەسەر هاووڵاتییان نەهێڵن.

زۆرترین بینراو