لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی بەغدا و هەولێر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی بەغدا و هەولێر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د، بەشیر حەداد رایگەیاند " رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە ئەنجامی دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
 
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، رایگەیاند " رێککەوتن لە نێوان ھەرێم و عێراقدا کراوە و ئەوەی لە ئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت شێوازی جێبەجێکردنەکەیەتی".

هەروەها وتیشی " رێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغدا ئەنجامی دەبێت و لە چەند رۆژی داھاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو، لە ئێستادا لەسەر ئالیەت و میکانیزمی رێککەوتنەکە قسەدەکەن'.

پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنی نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.

زۆرترین بینراو