ماوەی خەوی پێویست بۆ منداڵ چەندە؟

ماوەی خەوی پێویست بۆ منداڵ چەندە؟

 

زۆربەی دایكان هەوڵ دەدەن منداڵەکانیان بە زۆردی بخەوێنن، وا هەست دەکەن ئەو ماوە زۆرەی کە  منداڵەكە دەخەوێت سوودی هەیە بۆ لەشیان و کێشیان زیاد دەکات، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە.

هەر منداڵێک لە مانگی یەکەمی تەمەنییەوە تا تەمەنی شەش مانگی پێویستی بە 16 کاتژمێر خەو هەیە، و پاشان کەم دەبێتەوە بۆ 12 کاتژمێر تا تەمەنی هەرزەکاری ، پاشان 10 کاتژمێریان پێویست دەبێت تا دەگەنە تەمەنی 18 ساڵی ، لە دوای ئەوەش بۆ هەر مرۆڤێک لە شەوڕۆژێکدا 8 کاتژمێر پێویستە بۆ ئەمەش پێویستە هیچ کەسێک لەم کاتژمێرانە زیاتر نەخەوێت ئەگەر نا زیانی دەبێت.

لێکۆلینەوەکان ئاشکرایان کردوە کە بەزۆر خەواندنی منداڵان زیانی دەبێت و دەبێتە هۆی خەو زڕاندنیان و خشتەی خەوتنیان تێک دەدات هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند کە پێویستە هەر منداڵیک بە پێی تەمەنی خۆی بخەوێت و کاتی خەوتنەکەشی لە سەرەتای شەودا بێت و لە نیوە شەودا نەخەون چونکە زیان بە گەشەکردنیان دەگەیەنێت.

زۆرترین بینراو