میرانی: سیستەمی داخراومان بۆ ‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەلاوە گوونجاوترە

میرانی: سیستەمی داخراومان بۆ ‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەلاوە گوونجاوترە

زاری كرمانجی - فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، وەک پارتی سیستەمی داخراومان بۆ ‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەلاوە گوونجاوترە، ئەگەر سیستەمەکە نیمچە کراوەش بێت ئاساییە، بەڵام هەرێمی کوردستان یەک بازنە بێت.

سەبارەت بە کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان بۆ پێکهاتەکانی کوردستان، فازڵ میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، من لەگەڵ مافی پێکهاتەکانم، تەنانەت ئەگەر هەر کەسێک گلەییشم لێبکات، بەڵام پێویستە ئێمە پێش مافەکانی خۆمان، مافی پێکهاتەکان دابین بکەین.

زۆرترین بینراو