مینا: ڤالڤیردی بە پێكانەوە یاریكرد

مینا: ڤالڤیردی بە پێكانەوە یاریكرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ڤالڤێردی گەرچی لە یاری كلاسیكۆ تووشی پێكان بوو، كەچی بەپێكانەوە لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول یاری كردووە.
مینا بۆنینۆ خۆشەویستی فێدریكۆ ڤالڤێردی دوای یارییەكەی لیڤەرپوول و ریال مەدرید رایگەیاندووە، ڤالڤێردی پێش یارییەكە وێنەی قاچی خۆی بۆی ناردووە كە پێكانی هەیە، بەڵام یاریزانە ئۆرۆگواییەكە سوور بووە لەسەر ئەوەی یاری بكات و داوای لە دەستەی پزیشكی یانەكەی كردووە دەرمانی ئازارشكێنی پێبدەن بۆ ئەوەی یاری بكات، ڤالڤێردی لە هێلی بەرگری لای راست یاری كردو لە یارییەكەش 11 هێرشی لیڤەرپوولی پچڕاند و لە حەوت رووبەڕووبوونەوەشدا سەركەوت.
خۆشەویستەكەی ڤالڤێردی لە تویتەر وێنەی پەیوەندییەكەی لەگەڵ ڤالڤێردی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە نەیویستووە كاریگەری لەسەر هەبێت بۆیە پێش یارییەكە بڵاوی نەكردۆتەوە، كە پێشتر ڤالڤێردی گووتبووی" ئامادەم تا قاچەكانم دەتەقن لەپێناوی یانەكەم رابكەم".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو