مەرجەکانی وەرگرتنی کارمەندی بنکەکانی دەنگدان بڵاوكرایەوە

مەرجەکانی وەرگرتنی کارمەندی بنکەکانی دەنگدان بڵاوكرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجەکانی وەرگرتنی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان، ئاشکرا دەکات.

جومانە غولای، گوتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاندووە: دوو شێواز بۆ وەرگرتنی کارمەند بۆ بنکەکانی دەنگدان دیاری کراوە، کە یەکێکیان بۆ فەرمانبەرانە و یەکێکیش بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووانیانە.

جومانە غولای مەرجەکانی وەرگرتنی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدانی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە:

- لانی کەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت

- کارتی دەنگدانی هەبێت

- دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت کە دەیەوێ ببێتە کارمەندی بنکەی دەنگدان تێیدا

- لە ساڵی 2002 یان زووتر لەدایک بووبێت

- بەڵێننامەیەک پڕبکاتەوە، کە رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری نایگرێتەوە

- بەهۆی تاوانێکەوە حوکم نەدرابێت

- کارمەندی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان نەبێت

- ئەندامی حزبە سیاسییە رکابەرەکان نەبێت

- خزمی پلە چوار بە خوارەوەی کاندیدێک نەبێت

گوتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە خوازیاران دەتوانن لەڕێی ماڵپەڕی کۆمسیۆنەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

زۆرترین بینراو