نرخی نەوت بەرزتر بوویەوە

نرخی نەوت بەرزتر بوویەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و لەسەرو ٦٨ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٨ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٢٨ بوو.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٥ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٤ دۆلار و ٩٠ سەنت بوو.

زۆرترین بینراو