نرخی نەوت 72 دۆلاری تێپەراند

نرخی نەوت 72 دۆلاری تێپەراند

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بۆ هەر یەک بەرمیلێک نەوتی برنت گەیشتۆتە سەرو ٧٢ دۆلار. 
 
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٢ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو. 
 
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلارو ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلارو ٥ سەنت بوو. 
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە هەڵوێستی ئۆپێک پلاسەوە هەیە لەسەر رێککەوتن لەسەر زیادکردنی کەمی بەرهەم، هەروەها کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی سعودیە.

زۆرترین بینراو