نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چیك جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان چیك و هەرێم كرده‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چیك جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان چیك و هەرێم كرده‌وه‌

زاری كرمانجی - بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/11/25  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە  پیتەر ستێپانێك، باڵیۆزی تازەی كۆماری چیک لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هەموو پشتگیرییەكی بۆ سەركەوتنی كار و ئەركەكانی باڵیۆزی تازەی چیك لە عیراق دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دێرینەكانی كۆماری چیك لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتیش لە بوارەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و كولتووری و ئەكادیمی و ئەو بوارانەی بۆ هەردوولا گرنگن.
ڕۆڵی باڵیۆزخانەی چیك لە بەغدا و كونسولخانەیان لە هەولێر، پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، دۆخی عیراق و هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی، شەڕی دژی تیرۆر و مەترسییەكانی داعش، پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

زۆرترین بینراو